تەندروستیی سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە 18 هەزار چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 18 هەزار چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی ساڵی رابردوو لە شاری سلێمانی، 18 هەزار و 76 کەس، سەردانی سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، هەروەها حەوت هەزار و 867 نەخۆش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر داخڵی نەخۆشخانەکە کراون.

ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی دڵ، پێنج هەزار و 802 بوژاندنەوەی دڵ، 451 نەشتەرگەریی دڵ، دوو هەزار و 870 نەشتەرگەریی قەستەرە و هەزار و 683 دانانی باڵۆن ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دڵ، چوار هەزار 680 ئیکۆ، دوو هەزار و 977 پشکنینی سیتی سکان، سێ هەزار و 377 هێلکاری دڵ، 36 هەزار و 315 شیکاری تاقیگەیی ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share