گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکانی سلێمانی چارەسەر بووە؟

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، رایگەیاند، گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکان چارەسەرکراوە.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکان چارەسەرکراوە و ئەمڕۆ یان سبەینێ ئاویان پێدەگات.

وتیشی، ئەو گرفتە بەهۆی شکانی بۆرییەکەی شەقامی سالمەوە دروستبوو کە گەڕەکانی وەک سەرشەقام، چوارباخ، خەبات و چەند گەڕەکێکی دیکەی گرتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کێشەی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ رایینەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی نەبوونی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە رایینەکراوە. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share