بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور، رایگەیاند، دەوامی ناوەندەکانی خوێندن کاتژمێرێک دوادەخرێت.
نەبیل حەمەساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور، رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر لە بەیانیاندا، و دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی قەزای شارەزوور بڕیاردرا یەک کاتژمێر دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری قەزای شارەزوور دوابخرێت بۆ هەردوو رۆژانی 4 و 5ی کانوونی دووەمی 2026.
دەشڵێت، دەوامی بەیانیان لەو دوو رۆژەدا کاتژمێر 9:00 دەستپێدەکات و دەوامی نیوەڕوان لەکاتی خۆیدا کۆتاییدێت.