بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دابیندەکەن.
عەبدولساحب بزون، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە کۆی دوو ملیۆن خێزانی عێراقی، تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و 500 هەزار خێزان لە رێگەی ئەپلیکەیشنی ئەلیکترۆنیی تایبەت بە دابەشکردنی نەوت ناوی خۆیان تۆمارکردووە.
وتیشی، لەو ژمارەیە 85%ـیان بەشە سوتەمەنییەکەیان وەرگرتووە کە بۆ هەر خێزانێک 100 لیتر نەوتی سپی دیاریکراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ساڵی رابردوو، بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دابینکرا و ئەمساڵیش هەمان بڕ دابیندەکرێت.