شارەزایەکی بواری کەشناسی، پێشبینیی دابەزینی بەرچاوی پلەی گەرمی لە چەند ناوچەیەکی سنووری قەزای پێنجوێن دەکات.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەی شەوی شەممە تاوەکو پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، لە قەزای پێنجوێن و گوندەکانی دەوروبەری پلەی گەرمی بە رێژەی 10 بۆ 14 پلەی سیلیزی دەچێتە ژێر سفرەوە و تەنانەت لە چەند گوندێکیش، پلەی گەرمی زیاتر لە پێشبینییەکان نزمدەبێتەوە.
هۆشدارییش دەدات هاوڵاتییان، “تا بۆیان دەکرێت لەو ماوەیەی باسکرا، بۆ سەلامەتیی گیانی خۆیان سەردانی دەرەوی پێنجوێن نەکەن و ئەوانەی نیازیانە لە سلێمانی بچن بۆ پێنجوێن و دەوروبەری، گەشتەکەیان دوابخەن”.