قائیمقامیه‌تی قه‌زای پشده‌ر رایگەیاند، هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە مه‌رزی كێلێ راگیرا.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای پشده‌ر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، هاتوچۆی گه‌شتیاری و بازرگانی له مه‌رزی كێلێ ده‌وه‌ستێت، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە هەردوو دیوەوە.
داواش له هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات، له مه‌رزی كێلێ و رێگە كوێستانییه‌كانی دیكه‌ی قه‌زای پشده‌ر، نزیک نه‌بنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تیی خۆیان و ره‌خساندنی بواری پێویست بۆ تیمه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و رێگەوبان، كه كارده‌كه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی رێگەكان.