گەشتوگوزاری هەڵەبجە: پێشبینیی هاتنی 20 هەزار گەشتیار بۆ هەڵەبجە و هەورامان دەکرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ هاتنی گەشتیاران و پێشبینیی هاتنی 20 هەزار گەشتیار دەکرێت.

هەورامان جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا، لەنێوان 15 بۆ 20 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان بکەن.

دەشڵێت، هاتنی بۆنەکانی سەری ساڵ و شەپۆلێکی بەفربارین، دیمەنی سەرنجڕاکێشیان بە ناوچەکە بەخشیوە، ئەم کەشە زستانەییەش وادەکات ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری هەڵەبجە ببنە جێی سەرنجی گەشتیاران.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share