داهاتی ئێستای عێراق به‌شی مووچه‌ ده‌كات؟

راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کۆی داهاتی ئێستای عێراق، بەشی زۆرێک لە پێداویستییە سەرەکییەکانی وڵات دەکات.

مەزهەر محەمەد، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاوباری ئابوری بە میدیای رەسمیی عێراقی راگەیاند، لە ئێستادا کۆی خەرجی مانگانەی عێراق نزیکی هەشت تریلیۆن دینارە، ئەو داهاتەی ئێستا لەبەردەستدایە بەشی مووچە و کۆی خەرجییە سەرەکییەکانی دیکە دەکات.

روونیشیکردەوە، گەیشتن بە جێگیرییەک لە ئابوری وڵاتدا پێویستی بە کۆنتڕۆڵکردن و دووبارە خەمڵاندنەوە و پێداچوونەوەیە بە زۆر دۆسیەی ئابوریدا، هەروەها دیاریبکەین چ شتێک لە ئێستادا لەپێشتر و گرنگترە بۆ وڵات.

باسی لەوەشکرد، زیادکردن و پشتبەست بە داهاتە نانەوتییەکان، گرنگترین کارێکە دەبێت ئێستا زیاتر پەرەیپێبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەك بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدرا

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە. سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكیان لە ماڵی حەیدەر عەبادی،…
Total
0
Share