وەزارەتی ژینگەی عێراق، رایگەیاند، ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەین کە یەکجار بەکاردەهێندرێت.
وەزارەتی ژینگەی عێراق، رایگەیاند، پێویستە خۆراک، ئاو و یاریی منداڵان لە ماددە پلاستیکییەکان بپارێزرێن، چونکە سەرەڕای ئەوەی عێراق وڵاتێکی نەوتییە، بەڵام پیشەسازیی پترۆکیمیایی لاوازە و پلاستیکێکی زۆر هاوردە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ژینگە، کار بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردن و بەکارهێنانی پلاستیکی یەکجار بەکارهاتوو دەکرێت.
وەزارەتەکە دەڵێت، وڵاتەکەی بەدەست بەرزیی رێژەی پاشماوەکانەوە دەناڵێنێت و سیستمی جیاکردنەوە و ریسایکلینی نییە، بەجۆرێک رێژەی پاشماوەی پلاستیکی 40%ی کۆی پاشماوەکان پێکدەهێنێت.