قوباد تاڵەبانی: پیرۆزبایی گەرم لە هاوڵاتییانی کریستیان دەکەم

قوباد تاڵەبانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکان کرد، بەبۆنەی جەژنی کریسمیس.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی کریسمس و نزیکبوونەوەی سەری ساڵی نوێی زاینی، پیرۆزباییەکی گەرم لە هاونیشتمانییانی مەسیحی دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوای ساڵێکی پڕ لە ئارامی، تەبایی و پەرەسەندن بۆ گەلەکەمان و مرۆڤایەتی دەخوازم. یادی لەدایکبوونی مەسیح، یادی ئاشتی و خۆشەویستییە، با هەموو لایەکمان پێکەوە ئەو بەهایانە بپارێزین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین پەرەسەندنی دۆخی كامپی مەخمور دوای هەوڵی تەلبەندكردنی لەلایەن سوپای عێراقەوە

هاوسەرۆکی “ئەنجومەنی گەلی مەخمور” ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوونەتەوە و تەلبەندکردنی دەوروبەری کامپەکەیان ڕەتکردووەتەوە و ئێستا دۆخەكە ئاساییبووەتەوە.…
Total
0
Share