بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە محەمەد حەسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، کرد.
سەردانەکەی محەمەد حەسان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بوو و سوپاسی رۆڵی سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی یەکێتی ستایشی محەمەد حەسانی کرد کە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا، رۆڵی گرنگی بینی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و لە ئەرکی داهاتوویدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.