هاتوچۆی سلێمانی: رووداوێکی هاتوچۆ لە تونێلی پێشڕەو روویدا

هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە تونێلی پێشڕەو روویدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بڵاویکردەوە، به‌یانىی ئه‌مڕۆ رووداوێكى هاتوچۆ لەجۆری (پێكدادان) له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ لۆدێكى زۆرى هاتوچۆى دروستكردووه‌.

كۆنتڕۆڵى هاتوچۆى سلێمانی، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، “‌رووداوه‌كه‌ هیچ زیانێكى گیانیى نەبووە‌ جگه‌ له ‌زیانى مادى، به‌ڵام ئاسته‌نگى هاتوچۆى دروستكردووه‌ و تیمه‌كانیشمان سه‌رقاڵن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى هاتوچۆ”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share