تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، پارچە ئێسکێک کە ماوەی دوو ساڵە لە ریخۆڵەی نەخۆشێکدا مابووەوە، دەرهێندرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری لە سلێمانی تیمێکی پێشکەوتوو هەستان بەدەرهێنانەوەی پارچەیەک ئێسک کە ماوەی دوو ساڵ لە گیرفانەیەکی کۆڵۆنی نەخۆشەکەدا گیری خواردبوو وە ببوو بە هۆی ئیلتیهابی گیرفانەکە و دروستبوونی دومەڵێک لە جگەری نەخۆشەکەدا.
دەشڵێت، تیمەکە توانیان بەسەرکەوتوویی پارچە ئێسکەکە لە ریخۆڵە ئەستوورەی نەخۆشەکە دەربهێننەوە.
