دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، شەڕ لەگەڵ ڤەنزوێلا رەتناکاتەوە و ئەگەرێکی کراوەیە.
ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، بژاردەی شەڕ لەگەڵ ڤێنزوێلا، لەسەر مێز لانابات و بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکانی ئێستا، ئەو بژاردەیە رەتناکاتەوە.
وتیشی، دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە ڤێنزوێلا بەردەوامدەبێت و ناوەستن.
تادێت، گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤێنزوێلا روو لە زیادبوون دەکەن و دوو رۆژیش لەمەوبەر، ترهمپ فەرمانی بلۆككردنی سەرجەم کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ڤێنزوێلای دهركرد، کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە.