جۆو ویڵسن و مارک ساڤایا: عێراق مەزن دەکەینەوە

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ترەمپ چاوی بە جۆو ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا کەوت.

مارک ساڤایا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X نووسیویەتی، دڵخۆشبووم بە بینینی جۆو ویڵسن و تیمەکەی، جارێکی دیکە عێراق مەزن دەکەینەوە.

لای خۆیشیەوە جۆو ویڵسن نووسیویەتی، پەرۆشم بۆ کارکردن لەگەڵ [مارک ساڤایا]، تاوەکو ئاشتی و ئاسایش بۆ عێراق بهێنین، پێموانییە هیچ کەسێک هێندەی مارک بۆ ئەم ئەرکە گونجاوبێت.

پاش کۆبوونەوەکەیان، ویڵسن وێنەیەکی خۆی و ساڤایای بڵاوکردووەتەوە کە ئاڵایەکی عێراقیان بەدەستەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارەکانی کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستانەوە چین؟

هەرچوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق (کۆمار، حکومەت، پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری) چەند بڕیارێکیان دەرکرد، لەوانەش بەشێکی پەیوەندیداربوو بە یاسای بودجەی…
Total
0
Share