هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەی هەر هاوڵاتییەک سەردانی بەشی مۆڵەت دەکات، دەبێت سەرەتا  زانیاریی کەسیی تایبەت تۆماربکات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، هەر هاوڵاتییەک کاتێک سەردانی بەشی مۆڵەت دەکات، دەبێت سەرەتا سەردانی ئۆفیسی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری بکات لە ناو بەشی مۆڵەت، کە شوێنێکی تایبەتی بۆ دیاریکراوە بەمەبەستی تۆمارکردنی زانیاریی کەسیی تایبەت UPN.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە بۆ ئەو کەسانەیە، کە تاوەکو ئێستا زانیارییەکانیان لە بەشی مۆڵەت تۆمارنەکراوە، یاخود پشتڕاستکردنەوەی زانیاریی کەسیی ئەوانەی پێشووترە، کە زانیارییەکانیان تۆمارکراوە.

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، تۆمارکردنی زانیاریی کەسی، هەنگاوێکە بۆ ئاسانکاری لە راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share