بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکەی مەنسـ.ـور بـ.ـارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی عەین زالەدا گرتووە و داهاتەکانی دەچنەوە بۆ خودی مەنـ.ـسور بارزانـ.ـی، بەڵام سەرچاوە داراییەکانی هێزەکەی ناڕوونن.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، پاڵاوگەی لانـ.ـاز بووەتە سەرچاوەیەکی دارایی گەورە بۆ هێزەکەی مەنـ.ـسور بارزانی، جیا لە پاڵاوگەی لانـ.ـاز، کێڵگەی نەوتی عەین زالە لە ناوچەی زومار، یەکێکی دیکەیە لەو کێڵگانەی کە هێزەکەی مەنـ.ـسور بـ.ـارزانی دەستی بەسەردا گرتووە و هەموو داهاتی کێڵگەکەش دەچێتەوە بۆ خودی مەنـ.ـسور بارزانـ.ـی.
چاودێرێکی سیاسیش لەوبارەیەوە دەڵێت، نە حکومەت و نە پەرلەمان نازانن لەم کێڵگە گەورەیەی هەرێمی کوردستان، رۆژانە چەند بەرمیل نەوت بەرهەمدێت و داهاتەکەی چەندە.
ئەو چاودێرە سیاسییە وتیشی، بەشێکی نەوتی خاوی کێڵگەی عەین زالە راستەوخۆ دەبرێتە پاڵاوگەی لانـ.ـاز و لەوێ دەکرێتە نەوتی سپی ماڵان و بەنزین، بەشەکەی دیکەش دەبرێتە پاڵاوگە نایاساییەکانی ناوچەی کواشـ.ـێ لە دهۆک، لەوێ نەوت و بەنزینی لێ بەرهەمدەهێندرێت، ئەمەش بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگەی ئەو ناوچانە و خەڵکی ئەو ناوچانەیان نەخۆشخستووە.