وادەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دیاریکرا

هاوپەیمانیی نەسڕ، کە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە سەرکردایەتی دەکرێت، ئەو وادەیەی ئاشکراکرد کە بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دیاریکراوە.

عەقیل روداینی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەم ئێوارەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی، سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دیاریناکرێت، بەڵکو تیایدا کۆتایی بەم دۆسیە دەهێندرێت و هەوڵدەدرێت لە دوو هەفتەی داهاتوو یەکلابکرێتەوە.

وتیشی، پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی لەو وادە دەستووریەی کە دیاریکراوە دۆسیەکە یەکلابکاتەوە و حکومەت پێکبهێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، چەند رۆژی داهاتوو گرنگ و سەخت دەبن، چونکە هەموو هێزە سیاسییەکان گوشاریان لەسەرە کە بڕیاربدەن و کاندیدی خۆیان بۆ پۆستە جیاوازەکان هەڵبژێرن.

​​

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی عێراق: بەکارهێنانی ئاسمان و زەوی عێراق لە جەنگی ناوچەکەدا قبوڵنەکراوە

وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی ئەنجامیدا رایگەیاند، رێگەنادەین ئاسمان و خاکی عێراق…
Total
0
Share