بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی لافاوەکەی هەفتەی رابردووەوە، کێشیەکەی تەکنیکیی زۆر لە تۆڕی کارەبادا دروستبوو.
ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەوە، کێشە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دروستنەبوو، بەڵام کێشەی تەکنیکیی زۆر لە تۆڕی کارەبادا دروستبوو، بەتایبەت لە سنووری چەمچەماڵ، ئاغجەلەر و شۆڕش، چونکە لەو شوێنانە رێژەی بارانەکە زیاتر بوو.
وتیشی، ئەوکاتەی لافاوەکە دروستبوو، لەسەر خەت بووین تا بتوانین زەرەر و زیانەکان کەمبکەینەوە، بۆیە تا دوای کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە، فیدەرەکان کوژێندرانەوە و دواتر وردە وردە کاریان پێکرایەوە.