فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، سەبارەت به لێكتێگه‌یشتن لەگەڵ دیمەشق، پێشكه‌وتن روویداوه و هەوڵدەدەین ئەو مژدەیە بە گەلەکەمان بدەین کە یەکگرتن پێش سەری ساڵ روودەدات.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) لە ئاهەنگی 10 ساڵەی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بەشداریی کرد، وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، “پیرۆزبایی یەکەمین ساڵیادی رووخانی رژێمی بەعس لە گەلی سوریا دەکەم، دەسەڵات لە ئەنجامی خەباتێکی درێژخایەن کەوت، دوای نه‌مانی ئه‌سه‌د، ئێمه وه‌ک هه‌سه‌ده رێککەوتنی 10ـی ئادار به بنەمای سوریای نوێ ده‌زانین و جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه”.
وتیشی، ئێمە وەکو (هەسەدە) به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پابەندین بە رێککەوتنی 10ـی ئادار لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، سەبارەت بە دیالۆگیشمان لەگەڵ دیمەشق، پێشکەوتن لەلایەنی سەربازیی و ئەمنیدا هه‌یه و هەوڵدەدەین ئەو مژدەیە بە گەلەکەمان بدەین، کە یەکگرتن پێش سەری ساڵ روودەدات.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده ئاماژەی بەوەشدا، “وڵاتانی دراوسێ ئێستا وەک جاران نەماون، دژایەتیی ئێمە ناکەن و گۆڕانکاریی لە رێبازەکانیاندا روویداوە”.