پەروەردەی چەمچەماڵ: سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندن پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ، سبەی پێنجشەممەی لە ناوەندەکانی خوێندن کردە پشوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ، بڕیارماندا سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ، پشووی رەسمی بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە لەبەر بەرژەوەندیی خوێندکاران و مامۆستایان و بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوەندانەی خوێندن کە بەهۆی لافاو و بارانبارینەوە زیانیان بەرکەوتووە و خۆئامادەکردن بۆ ئەوەی دەوام لەو ناوەندانەی خوێندن ئاساییببێتەوە، دەرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێی لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە دەركرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ كۆمپانیایەك بۆی نییە گرێبەستی ئەلیكترۆنی لەدەرەوەی كۆمپانیاكان بۆ هاوڵاتییان ئەنجامبدەن. موقەدەمی هاتوچۆی…
Total
0
Share