ئێڵۆن مەسک: پێویستە یەکێتیی ئەوروپا هەڵبوەشێتەوە

ئێڵۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی داوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات.

مەسک لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس-دا نووسیویەتی، “پێویستە یەکێتیی ئەوروپا هەڵبوەشێتەوە و سەروەری بۆ وڵاتەکان بگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی حکومەتەکان باشتر نوێنەرایەتیی گەلەکانیان بکەن”.

ئەم پۆستەی ئێڵۆن مەسک رۆژێک دوای ئەوە دێت، کە یەکێتیی ئەوروپا بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ، کۆمپانیای ئێکس-ی سزادا بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی شەفافیەتی دیجیتاڵیی یەکێتیی ئەوروپا.

جێی ئاماژە بۆ کردنە، کۆمپانیای ئێکس، لەلایەن ئێڵۆن مەسک-ەوە خاوەنداریەتیی دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: عێراق لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە لە پلەی دووەمدایە لەسەر ئاستی جیهان

ماڵپەڕی (گالۆپ گڵۆباڵ ئیمۆشنز) بڵاویکردەوە، عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهاندایە، لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە بۆ…
Total
0
Share