سەرچاوەیەکی ئاگادار: هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاددەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریی جەیهانەوە، بە جێگیری ماوەتەوە و رۆژانە 190 هەزار بەرمیل نەوتە و ئەم بڕە زیاددەکرێت.

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکوک رایگەیاند، کارەکانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی سەقامگیردایە و توانای بەرهەمهێنان باشتر بووە.

پێشبینیش دەکات، “وردەوردە بڕی نەوتی هەناردەکراو زیادبکرێت، بەو مەرجەی هەموو کارە تەکنیکی و لۆجستییەکان بە رێکوپێکی ئەنجامبدرێن”.

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ بوو هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان وەستابوو و هۆکاری دواکەوتنی دەستپێکردنەوەشی، ناکۆکییەکانی نێوان هەرسێ لایەنی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت بوو؛ بەڵام ئەمساڵ پاش رێککەوتنی هەرسێ لایەن، هەناردە دەستیپێکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share