وەزیری رۆشنبیری، رایگەیاند، لەم سەردەمەدا کەس پارێزراو نییە، مرۆڤ بەبێ ئەوەی بە خۆی بزانێت تۆمەتی سیخوڕی دەخرێتە پاڵ.
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لەم سەردەمەدا کەس پارێزراو نییە، مرۆڤ بەبێ ئەوەی بە خۆی بزانێت تۆمەتی سیخوڕی دەخرێتە پاڵ، مرۆڤ هەیە بە رۆژ باوەڕدارە، کەچی شەو بە بێ باوەڕیی دەخەوێت، یان بە پێچەوانەوە”، ئەم دەقە رێک بۆ دۆخی ئێستای وڵات گونجاوە.
دەشڵێت، “وەیسی قەرەنی یان غەوسی بەغداد بیت، بێ ئەوەی بە خۆت بزانیت کراویت بە سیخوڕی حەوت دەوڵەت، نەک هەر ئەوە، دەبێت بە دەمی خۆت هەقایەتی تاوانبارییت بە گوێی دنیادا بدەیت”.