سودانی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

محەمەد شیاع سودانی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت، ” لە سەرەتاوە لەوە تێگەیشتووم کە پەیوەندی دۆستایەتی، نەک دوژمنایەتی، سەقامگیری و گەشەکردن و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکەمان دەستەبەر دەکات”.

ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، “لەو کاتەوەی بەرپرسیارێتیم وەرگرتووە، بە پەرۆشبووم بۆ دروستکردنی دۆستایەتییەک کە خزمەت بە عێراق بکات، هەر لە سەرەتاوە لەوە تێگەیشتم کە پەیوەندی دۆستایەتی، نەک دوژمنایەتی، سەقامگیری و گەشەکردن و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکەمان دەستەبەر دەکات”.

ئەم پەیامەی سودانی لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سوپاسی ناوبراوی کرد بۆ کاندیدکردنی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ و وتی،”سەرسامبووم کە ئەوەم زانیوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share