کەمێک لەمەوبەر، لە قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر، خۆپیشاندان بۆ پشتگیری لە دانیشتووانی راگوێزراوی لاجان دەستیپێکرد.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لەئێستادا خۆپیشاندەران رێگەی سەرەکیی هەولێر-موسڵیان گرتووە و رێگە بە هیچ ئۆتۆمبێلێک نادەن، تێبپەڕێت.
ئەمەش پاش ئەوە هات، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە هێزەکانی پارتی گوندی لاجانیان بە دانیشتووانەکەی چۆڵکردووە.