لە مه‌راسیمێكدا بە ئاماده‌بوونی سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ و ژماره‌یه‌كی زۆر لە نوێنه‌ری دەزگاکانی راگه‌یاندن، ئاڵوگۆڕ‌ی پۆستی لێپرسراوی راگه‌یاندن و وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له سلێمانی كرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخالق، پاش زیاتر له دوو ساڵ له پۆسته‌كه‌ی به‌خشرا و له‌جێگه‌ی، عه‌قید كارزان شێركۆ، ده‌ستبه‌كاربوو.
عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخالق، سوپاسی میدیاكانی كرد، كه له ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بوون بۆ گه‌یاندنی زانیارییه‌كان و هیوای خواست، له داهاتوودا زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و میدیاكان بدرێت.
هاوكات عه‌قید كارزان شێركۆ، لێپرسراوی راگه‌یاندن و وته‌بیژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، لە هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامده‌بین بۆ زیاتر گرنگیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و میدیاكان و ئاواته‌خوازین له ساڵی ئاینده‌دا، زیاتر گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ میدیاكاران بده‌ین.