شارەزایەکی کەشناسی: بارانێکی زۆر بەڕێوەیە

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، دوای ماوەیەکی زۆر لە کەمبارانی لە مانگی 12 بڕێکی زۆر باراندەبارێت.

شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی رایگەیاند،” بەپێی ئاماژەکان و ئەزموونی وردمان لە دوای سەرەتایەکی وشک و بارانی کەم لە مانگی 12 دواتر بارانێکی زۆر بەڕێوەیە تایبەت نزیک بۆ ناوەڕاستی مانگی 12 لە تەواوی هەرێم و عێراق و وڵاتانی دەوروبەر ئەگەری لافاوی بەرفراوان هەیه”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا هەردوو سەنتەری ئیکمۆفی ئەوروپی و جفسی ئەمەریکی یەکەمین شەپۆلی بەهێزی بارانبارینی سەرتاسەرییان بۆ ناو کۆتایی هەفتەی یەکەم و هەفتەی دووەمی مانگی12 بەتایبەتی دەرخستووە، کە تەواوی هەرێم و دەوروبەری بە بەهێزی دەگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی پارتی: كۆبوونەوەی پارتی و چێوەی هەماهەنگی هیچ ئەنجامێكی نەبوو

پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكەی ماڵی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ چێوەی…
Total
0
Share