کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: ئامادەین پشتیوانی پێشکەشی عێراق بکەین

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی کۆرمۆر ئیدانە دەکەین و ئامادەین پشتیوانی پێشکەشی عێراق بکەین.

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەتوندی ئیدانەی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی دەکات.

راشیگەیاند، پێکەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشانی دیکەی عێراقی، داوای هەنگاوی کرداریی دەستبەجێ لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، کە بریتییە لە دواهەمینی ئەو زنجیرەهەوڵانەی خراپەکاران ئەنجامیانداوە بۆ لاوازکردنی سەقامگیریی عێراق و بەئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان.

دووپاتیشیدەکاتەوە، ئامادەین پشتیوانی پێشکەشبکەین بۆ هەوڵەکانی پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە و بەردەوامدەبین لە جەختکردنەوە لە گرنگیی ئەوەی عێراق سەروەریی خۆی بچەسپێنێت لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی ئەنجامدەدرێن بۆ لاوازکردنی و دڵنیاییبدات لەوەی گشت جۆرەکانی چەک، بەتایبەت درۆن و مووشەک دەهێنرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم: حكومەتی عێراق بڕیاریداوە 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگرێت

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وەزارەتی دارایی راسپێردرا كار لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەی هێزە…
Total
0
Share