وەزارەتی گواستنەوە: پەخشی بین سپۆرت لە کەناڵە ناوخۆییەکان قەدەغەدەکرێت

وەزارەتی گواستنەوە، رایگەیاند، پەخشی بین سپۆرت لە کەناڵە ناوخۆییەکان قەدەغەدەکرێت، هۆشداریی بە کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت دەدات.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەڕێگەی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پۆستە و گەیاندن لە 17ی تشرینی دووەمی 2025، بە نووسراوی رەسمیی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگاداردەکاتەوە بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی (بین سپۆرت) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنلاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆیی بە نا یاسایی بەشێوازی( IPTV ) پەخشدەکرێن، بەمەش بۆ رێگرتن لەو سەرپێچییە نا یاساییە و پارێزگاریکردن لە مافی پەخش و بڵاوکردنەوە، وەزارەتمان رێگری دەکات وە پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت رایانبگرن .

وەزارەتی گواستنەوە، دەشڵێت، هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لە رێگای بریکاری رەسمیی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتیی فیکری و یاسایی بەگوێرەی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share