بە تۆمەتی دزینی مۆبایل لە ماڵێک کەسێک لە سلێمانی دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی مۆبایل لە ماڵی هاوڵاتییەک راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە نوسینگەی بەکرەجۆی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد کە بڕێک پارە و مۆبایلێکی زیرەکی لەماڵەکەیدا لێدزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەکانمان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار (س، م، ص) دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share