رۆژنامەی تەلەگراف: داعـ.ـش زیرەکیی دەستکرد بۆ کۆکردنەوەی جیـ.ـهادییە بەریتانییەکان بەکاردەهێنێت

رۆژنامەی تەلەگراف ئاشکرایدەکات، ئێستا، داعـ.ـش بۆ راکێشانی جیهادییە بەریتانییەکان بۆ ناو ریزەکانی، زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، دەزگا هەواڵگرییە بەریتانییەکانی MI5 و MI6 لە ماوەکانی پێشوو، بە وردی چاودێری هەوڵ و میکانیزمە جیاوازەکانی داعـ.ـشیان کردووە بۆ کۆکردنەوەی جیهادییە بەریتانییەکان، سەرنجدراوە کە داعـ.ـش زیرەکیی دەستکرد وەک ئامڕازێک بۆ پروپاگەندە بەکاردەهێنێت، تاوەکو هەمووان بەوە بترسێنێت کە رێکخراوەکانی دەوڵـ.ـەتی ئیسلامی و  قاعـ.ـیدە، جارێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا سەرهەڵدەدەنەوە.

سێر کێن مەککاڵوم، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری بەریتانی-MI5، لە راپۆرتی ساڵانەی هەڕەشەکان بۆ سەر بەریتانیا، رایگەیاند، “گروپە تیرۆرسـ.ـتییەکان، بەردەوام لە هەوڵدان کە بەربەستەکان بشکێنن و دزە بکەنە ناو ئەوروپا و بەریتانیاوە”.

وتیشی، “رێکخراوی قاعـ.ـیدە و داعـ.ـش، جارێکی دیکە و بە شێوازی نوێ، هەوڵدەدەن ئەگەر لاوازییەکمان هەبێت بیقۆزنەوە و جێگەپێی خۆیان قایمبکەن، هەروەها تەکنەلۆجیای زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنن، تاوەکو باشتر پەیوەستی تۆڕەکۆمەڵایەتییە دیارەکان ببن و چالاکییەکانیان بۆ ژمارەیەکی زیاتری خەڵک بڵاوبکەنەوە”.

باسی لەوەشکرد، بەوهۆیەوە، ئێستا داعـش پلانێکی وردی داناوە کە لە رێگەی ئەو چالاکییەوە، چەکدارەکانی بەرەو سـ.ـوریا ببات و لەوێ شانەکانی رێکخراوەکەی ببوژێنێتەوە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق: هەڵوێستی جێگیرمان لەبارەی پرسی فەلەستینەوە دووبارەدەكەینەوە

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین راگەیەندراوێكی بڵاكردەوە و دەڵێت، هەڵوێستی جێگیرمان لەبارەی…
Total
0
Share