بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، سیستمی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک راگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەولێر ئاشکرایکرد، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە سیستمی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک، ئێستا لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە سیستمەکە راگیراوە، تاوەکو کێشەکە چارەسەردەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییانەی دەیانویست بلۆکی سەر ئەندامانی خێزانەکانیان هەڵگرن، پێویستە چاوەڕێبکەن تاوەکو سیستەمەکە کارادەکرێتەوە.