کەشناسیی عێراق، رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئێوارەی هەینی باران ببارێت.
دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، رایگەیاند، بەهۆی هاتنی بارستەهەوای ساردی دەریای سوور، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بارانبارین لە تەواوی عێراق دەستپێبکات و تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوامبێت.
دەشڵێت، لە سبەینێ پێنجشەممەوە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەبینرێن و ئاسمان هەور و تەماوی دەبێت، ئەوەش دەستپێکی راستەقینەی وەرزی بارانبارین دەبێت و ئێوارەی رۆژی هەینی ئەگەری بارانبارین هەیە.