سەعدی پیرە: بەشداریی لە هەڵبژاردندا بکەن

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، ستایلی وتارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، هاندان بوو بۆ گەنجان کە بێن و زیاتر بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن.

سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، پیرۆزبایی لە هەموو گەلی عێراق دەکەم، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە لە مێژووی گەلەکەمان و عێراقیش بۆ قبوڵکردنی دیموکراسی و هەڵبژاردنی نوێنەری راستەقینەی خۆی.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو بەڕێزانەی لەماڵەوە دانیشتوون و پێیان وایە دەنگدانی ئەوان سوودی نابێت هەڵە دەکەن، ئەمە ئەرکێکی نیشتمانییە و دەبێت جێبەجێبکرێت، لەبەرامبەر ئەمەش دەبێت حکومەتی داهاتوو ئەرکەکانی خۆی بەرامبەرتان جێبەجێبکات.

داوایشیکرد، “هاوڵاتییان هەڵبستن لە خەو و بچن دەنگی خۆیان بدەن، ئەمڕۆ رۆژی ئێوەیە”

باسیلەوەشکرد، ستایلی وتارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، هاندان بوو بۆ گەنجان کە بێن و زیاتر بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم لەسەر بوونی تووشبووی ئەیدز لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەواڵی بوونی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئەیدز ڕەتدەكەینەوە و هیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکردن نیە. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی…
Total
0
Share