نوخشە ناسیح رایدەگەیەنێت، لەپێناو دەستەبەرکردنی مافی هەڵەبجەییەکان، ئەم دەنگدانە دووجار گرنگە.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد، ئەم هەڵبژاردنە دووجار بۆ هەڵەبجەییەکان گرنگە، چونکە پاش هەڵبژاردن، بۆ دەستەبەرکردنی مافە دارایی و کارگێڕییەکانمان، رووی کارەکانمان لە حکومەتی عێراق دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەغداد پێویستمان بە نوێنەری دڵسۆزە و پێویستە بەرپرسیارانە نوێنەرانمان هەڵبژێرین.