وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا نییە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان لە سەرانسەری پارێزگاکان دەستیپێکرد و زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بەربەستێکی دیاریکراو یاخود گرفتێک، نەهاتووەتە پێش و دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.