بڕیارە سبەینێ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەبچێت، سەرچاوەیەکیش رایگەیاند سبەی شەو جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تا ئێستا بڕیارە سبەینێ ئێوارە لە کاتژمێر 6:00 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتاییبێت و دەرگای بنکەکانی دەنگدان دابخرێت.
وتیشی،”دوای داخستنی دەرگای بنکەکان راستەوخۆ دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێت و ئەنجامەکان دەنێردرێنەوە بۆ ئۆفیسی سەرەکی، پرۆسەکە دواناخرێت بۆ دوای دەنگدانی گشتی”.