نەخۆشخانەی رزگاریی شاری هەولێر ئامارەکانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد 81 حاڵەتی پەلاماردانی سەگ تۆمارکراون.
نەخۆشخانەی رزگاریی شاری هەولێر بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لە نەخۆشخانەکە 20 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک تۆمارکراون، بەڵام هیچ حاڵەتێکی پێوەدانی مار نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، 81 حاڵەتی پەلاماردان و گەستنی سەگ تۆمارکراون.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ 80 حاڵەتی گەستنی سەگ و دوو حاڵەتی پێوەدانی مار و 86 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک تۆمارکراون.