د. بیلال قەرعان: سەرنجڕاکێشترین وتەی مام جەلال ئەوەبوو کە دەیوت کەرکوک قودسی کوردستانە

د. بیلال قەرعان رایگەیاند، سەرۆک مام جەلال هێمای ئاشتی، پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن بوو لە هەرێم و عێراق.

د. بیلال قەرعان، دۆستی گەلی کورد، لە سەردانێکدا بۆ مەزاری سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، “سەرۆک مام جەلال بۆ کەسێکی ئوردنی وەک من هێما و نموونەیەکی باڵایە، ئەو توانی بۆ ماوەی نۆ ساڵ رابەری تەواوی خەڵکی عێراق بێت، بۆیە ئەمڕۆ سەردانی مەزارەکەیم کرد تاوەکو وەفای خۆمی بۆ دەرببڕم، ئەو نموونەی باڵای ئاشتی و پێکەوەژیان بوو”.

دەشڵێت، “سەرنجڕاکێشترین وتەی ئەو بۆ من، وتەیەکە سادەیە بەڵام قوڵترینە، کاتێک وتی کەرکوک قودسی کوردستانە، ئەم وتەیە واتایەکی سادەی نییە، بەڵکو قودس زۆر واتا لەخۆدەگرێت کە گرنگترینیان هێمای پێکەوەژیانە، بۆیە سەرۆک مام جەلال کەرکوکی وەک هێمای پێکەوەژیان هەڵبژارد لە ناوچەکەدا هەڵبژارد”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی حزبی سەرکەوتنە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕەوتی ڕێکخستنەوەی حزب بەپشتبەستن بە خوێنی شەهیدان بەردەوامی دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە ڕۆژی شەهیدی یەکێتیدا ڕایگەیاند، ڕەوتی ڕێكخستنەوەی ژیانی حزبایەتی پشتبەستوو بە شکۆی خوێنی شەهیدان بەردەوامی…
Total
0
Share