کەمێک لەمەوبەر هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە شاری بەغداد.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، کەمێک لەمەوبەر هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغداد و لەلایەن فوئاد حسێن هاوتا عێراقییەکەی پێشوازی لێکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، هاکان فیدان لەگەڵ سەرۆککۆمار و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.
ئاشکراشیانکرد، پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، دۆخی هەرێمایەتی، پرسی رێگەی گەشەپێدان، ئاو و چەند دۆسیەیەکی دیکە تەوەرەی کۆبوونەوەکانی فیدان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق پێکدەهێنێت.