بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایدەکات، عێراق ژمارەیەکی زۆر گەنجی هەیە و بۆ دەیەی داهاتوو پێویستیان بە 16 ملیۆن هەلی کار دەبێت.
عومەر نەزیر، سەرۆکی دەستەی توێژینەوەی بازرگانی و ئابوریی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، “لە هەوڵداین سەرنجی وەبەرهێنەرانی بیانی رابکێشن، چونکە ئیتر دامودەزگاکان توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو دەستی کارەیان نییە، بەپێی ئامارێک رێژەی %36ی دانیشتووانی عێراق خوار تەمەنی 14 ساڵن کە دەکاتە 16 ملیۆن، ئەمەش لە ساڵانی داهاتوو دەبێتە گرفتێکی گەورە کە هەلی کار بۆ ئەو ژمارە زۆرەی گەنجان بدۆزرێتەوە”.
دەشڵێت، “لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەماهەنگیداین کە پەرە بە ستراتیجییەتێک بدرێت کە رێگە بۆ وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی خۆشبکرێت، تاوەکو هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێت”.