سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆنابێتەوە

بەپێی زانیارییەکان، سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامنادات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران، وەزیرەکانى ئاگادارکردووەتەوە، کە ڕۆژى چوارشەممە 29ی تشرینى یەکەمى ،2025 کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران بەڕێوەناچێت و هۆکارەکەش نەخراوەتەڕوو”.

شایەنی ئاماژەیە، لە 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ئەنجومەنى وەزیران تاوەکو ئێستا 22 کۆبوونەوەى ئاسایی ئەنجامداوە، لەکاتێکدا پێویستبوو 43 کۆبوونەوەى ئەنجامبدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share