ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی لە شاری کەرکوک بەڕێوەدەچێت.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، لە کەرنەڤاڵەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەشدەکات.
کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 02:00ـی ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 10ـی 2025، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک، بەڕێوەدەچێت.