د. عیزەت سابیر رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی تازەی عێراق، بەردەوامدەبێت.
د. عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتى عێراق بۆ کاروباری گاز لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “رێککەوتنی نەوتی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق تاوەکو کۆتایی ساڵ نییە، بەڵکو بەردەوامدەبێت تاوەکو یاسای بودجەی تازەی ساڵی 2026 پەسەنددەکرێت”.
دەشڵێت، “ئەگەر پاش پەسەندکردنی یاسای بودجەی 2026 رێککەوتنێکی نەوتیی نوێ ئەنجامدرا، ئەوا ئەو رێککەوتنەش رەنگدانەوەی ئەم رێککەوتنەی ئێستا دەبێت، بۆیە ئەم رێککەوتنە کاتیی نییە”