سۆمۆ: لە نۆ مانگی رابردوودا قازانجی فرۆشتنی نەوت 48 ملیار دۆلار بووە

بە 105 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە

کۆمپانیای سۆمۆ، بڕ و ئاماری کۆتایی قازانج و هەناردەکردنی نەوتی عێراقی لە نۆ مانگی رابردوودا، بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی کۆمپانیای سۆمۆ، کۆی گشتیی بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی ئەیلوول بریتیبووە لە 918  ملیۆن و 29 هەزار و 407 بەرمیل نەوت، کە بە تێکڕا مانگانە دەکاتە 102 ملیۆن و 132 هەزار و 297 بەرمیل نەوت، کە هەناردەکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، قازانجی دارایی لە هەناردەکردنی ئەو بڕە نەوتە لە نۆ مانگی رابردوودا بریتییە لە 48 ملیار و 821 ملیۆن و 656 هەزار و 727 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share