باڵیۆزی عێراق لە لیبیا: ئەمڕۆ 40 کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێم

باڵیۆزی عێراق لە لیبیا رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە 40 کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێم.

ئەحمەد سەحاف، باڵیۆزی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، “ئەمڕۆ شەممە لە رێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە 40 کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەولێر، گەشتەکە لە شاری تەرابلوسی لیبیاوە دەستپیدەکات، پاشان بۆ ئیستانبوڵ و دواتر بۆ هەولێر”.

دەشڵێت، “بە هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خواردن، دەرمان و بلیتی فڕۆکەمان بۆ ئەو کۆچبەرانە بەردەستخستووە”.

باسی لەوەشکرد، “لەپێناو گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەدا هەوڵێکی زۆرمان داوە، هەروەها لە هەوڵداین 35 کۆچبەری دیکەش بگەڕێنینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەهاناوەچوونمان بۆ خێمەی مانگرتووان بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، “بەهاناوەچوونی تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ خێمەی مانگرتووەكان بەردەوامە”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

لەسەر ئەرکی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرجەم بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی نۆژەنکرانەوە

لەسەر ئەرک و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاشکراکران. سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی…
Total
0
Share