قەبارەی وەبەرهێنان لە رێگەی گەشەپێدان 150 ملیار دۆلار دەبێت

سندوقی گەشەپێدانی عێراق ئاشکرایدەکات، پێشبینیدەکرێت قەبارەی وەبەرهێنان لە پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان نزیکببێتەوە لە 150 ملیار دۆلار، ئەگەریش هەیە بە تێپەڕینی کات زیاترببێت.

محەمەد نەجاڕ، سەرۆکی سندوقی گەشەپێدانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراق راگەیاندووە، “بەهۆی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان، گۆڕانکاریی گەورە و کاریگەر بەڕێگەوەیە بۆ ئابوریی عێراق، پێشبینیدەکرێت قەبارەی وەبەرهێنان بگاتە 150 ملیار دۆلار، بەشی زۆری ئەم پارەیەش لە رێگەی پەیوەندیی ئابوریی نێوان عێراق و کۆمپانیاکانەوە دروستدەبێت، چونکە ئەو لایەن و کۆمپانیایانە پێیانوایە کە عێراق وڵاتێکی سەلامەتە و ژینگەیەکی گونجاوە بۆ وەبەرهێنەران”.

دەشڵێت، “پلان هەیە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی لە بەندەری فاو ئەنجامبدرێت، تاوەکو پرۆژەکە بە جیهان بناسێندرێت و دەرفەت بدرێت بە حکومەتەکان کۆمپانیاکان وەبەرهێنان لە پرۆژەکەدا بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان پێکدێت لە کۆمەڵێک پرۆژەی هەمەجۆری دیکە و پیکداچوون بەناویەکدا، پێکدێت لە، گواستنەوە، پیشەسازیی، وزە، کشتوکاڵ، خانوبەرە و چەندانی دیکە، هەروەها رووبەری پرۆژەکە 24 هەزار کیلۆمەترە، کە یەکسانە بە رووبەری خاکی بەلجیکا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هانی بەغداد دەدەین بە خێرایی بۆ دابینكردنی وزە، واز لە تاران بهێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن پێداچوونەوە بە تەواوی لێخۆشبوون لە سزاكانی پەیوەست بەو وڵاتانە دەكات كە سەرچاوەی…
Total
0
Share