وەزارەتی خوێندنی باڵا: سێ مانگ دەدرێت بە خوێندکارانی تازەوەرگیراو بۆ وەرگرنتی UPN

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیارێکی تایبەت بە خوێندکارانی تازەوەرگیراوى زانکۆکان دەرکرد.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاردرا بە پێدانى ماوەى سێ مانگ بە وەرگرتنى ژمارەى کەسیی بێهاوتا (UPN) لەلایەن خوێندکارانی تازەوەرگیراوى زانکۆکان لە سەنتەرەکانى بایۆمەترى و داخڵکردنیان لە سیستمى ئەلیکترۆنیی (ZANKO) بەمەبەستى خۆتۆمارکردن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە لەلایەن د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی خوێندکاران و راییکردنى مامەڵەکانیان بەشێوەیەکى خێرا و دروستنەبوونى قەرەباڵغی و بەربەست بۆیان، دەرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share