سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: هەرێم چاوەڕێی بە‌غدادە تەمویلی مووچە بکات و بەغدادیش چاوەڕێی 120 ملیارەکەی هەرێمە

سەرچاوەیەکی باڵا ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێم چاوەڕێی نووسراوی وەزارەتی دارایی عێراقە تاوەکو 120 ملیارەکە بنێرێت، بەغدادیش چاوەڕێی داهاتی نانەوتیی هەرێمە، تاوەکو تەمویلی مووچە بکات.

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “هەرێم و عێراق چاوەڕێی یەکترن، وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت 120 ملیاری داهاتی نانەوتیی ئامادەیە، لەولاشەوە بەغداد چاوەڕێی حکومەتی هەرێمە 120 ملیارەکە بنێرێت تاوەکو نووسراوی تەمویلی مووچە بکات”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بەڵام هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی داواکاریی پارەکەی نەناردووە، تاوەکو بەغداد ئەو نووسراوە نەنێرێت، حکومەتی هەرێمیش 120 ملیارەکە نانێرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share